ئه‌ندامێكی كۆڕی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له “كه‌مته‌رخه‌میی” مه‌جلیسی نۆیه‌م و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئیعتیاددا گوتی له ماوه‌ی ٨ ساڵی ڕابردوودا ئاماری موعتاده‌کانی سه‌ر شه‌قام ١٠ ئه‌وه‌نده‌ی جاران زیادی کردوه.
سه‌عید سه‌فاتیان، سه‌رۆكی كارگرووپی که‌مکردنه‌وه‌ی خواستی ماده هۆشبه‌ره‌كان له كۆڕی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام ڕۆژی ڕابردوو به هه‌واڵده‌ریی ئیلنای ڕاگه‌یاند كه مه‌جلیسی نۆیه‌م له بواری پێش‌گرتن به ماده‌ی هۆشبه‌ردا هیچ كارێكی نه‌كرد.
سه‌فاتیان وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه مه‌جلیسی نۆیه‌م مه‌سه‌له‌ی ئیعتیادی به گرینگ نه‌ده‌زانی‌و له بواری زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی هه‌ڵنه‌هێنایه‌وه، گوتی: ئاماری تووشبووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بیندرێن، له ماوه‌ی ٨ ساڵی ڕابردوودا ١٠ هینده‌ی جاران زیادی کردوه.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژه به پێش‌گرتن به ئیعتیاد له ئێران‌و چاكسازیی قانوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر له ساڵی ١٣٨٩دا گوتی: مه‌جلیسی نۆیه‌م ٤ ساڵی كات به‌ده‌سته‌وه بوو كه ماده‌و به‌نده‌كانی ئه‌م قانوونه له به‌رژه‌وه‌ندیی چاكسازیی كۆمه‌ڵگه‌و پاككردنه‌وه‌ی تووشبووان یان ده‌رمانكردنیان ده‌ستكاری بكا به‌ڵام هیچ ئاوڕێكی لێ نه‌دایه‌وه.
ناوبراو پێشتر گوتبووی كه له ئاستی ئێران‌دا ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ماده‌ی هۆشبه‌ری شیشه به‌كار دێنن‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو كه له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، ٢ هه‌زارو ٢٧٤ تووشبوو به هۆی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌م ماده‌یه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
پێشتر له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا، نه‌جیب حوسێنی، جێگری ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، گوتبووی كه ژنان پێشتر سه‌دی ٥ ی حه‌شیمه‌تی موعتاده‌کانی ئێرانیان پێک دێنا، به‌ڵام ئێستا له سه‌دی ١٠ تێپه‌ڕیوه.