لەدرێژەی دەسبەسەرکردنەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی ڕابردوو سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ناوچەی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەدرێژەی دەسبەسەرکردنەکانی هاوڵاتییانی کوردستان، سێ هاونیشتمانی خەڵکی گوندی گەرگوولی سەرێ بە ناوەکانی “ئەرسەلان پوور محەممەد”، “ڕەحمان قادری” و “مزەفەر ئەحمەدی” سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتنی ئەو هاونیشتمانیانە لەبەر دەستدا نییە.