وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی لەهەمبەر هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکە ڕایگەیاند کە رێژیمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاویژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا وهاوپەیمانان نیگەرانن لە مەترسییەکانی ئێران بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ڕێژیمی ئێران بە پشتیوانیکردن لە گرووپە میلیشیا تێرۆریستەکان لە ناوچەکەدا بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ناسەقامگیریی و پەرەپێدان بە دەستێوەردانەکانی و دەبێ ئەوە بە باشی بزانێ کە ئەمریکا توانا و هێزی سەربازیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕێژیمە زۆر لە سەرترە و دەبێ ئاگاداری خۆی بێ.
هەرلەم پێوەندییەدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گرووپی حەوت لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەرەڕای ئاماژەکردن بەوەیکە ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهان ڕایانگەیاندبوو کە دەبێ بە خێراترین کات پێش لە دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران بگیردرێ.وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی لەهەمبەر هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکە ڕایگەیاند کە رێژیمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.