وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه ڕێبه‌رانی وڵاتانی سوئیس، ئازه‌ربایجان و ئافریقای باشوور به‌م زووانه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن.
سه‌ركۆماری سوئیس قه‌راره ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٧ی ڕه‌شه‌ممه سه‌ردانی ئێران بكا.
مه‌به‌ست له سه‌فه‌ری یوهان ئێشنایدێر ئامان‌و هه‌یئه‌تی هاوڕێی بۆ ئێران، په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته به‌دوای هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان ڕاگه‌یه‌ندراوه.
هه‌یئه‌تی هاوڕێی یوهان ئیشنایدێر له ده‌یان خاوه‌ن پیشه‌سازی و سه‌رمایه‌گوزاری گه‌وره پێك هاتووه.
سوئیس پێش ئه‌وه‌ی كه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران به‌ڕه‌سمی هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، لیویا لۆ، باڵوێزی پێشووی ئه‌م وڵاته له ئێرانی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئابووریی به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی لێهاتوویی سه‌رمایه‌گوزاری له‌م وڵاته بۆ تاران ناردبوو.
بێجگه له سه‌فه‌ری سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، حوسێن جابری ئه‌نساری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ئاشكرای كرد كه سه‌ركۆماری ئافریقای باشووریش سه‌ردانی تاران ده‌كا.