وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆگەلێکی بەدژی ڕێکخراو و دامەزراوەگەلێک لە وڵاتانی لوبنان، سووریە و عێراق سەپاندووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی ئەمریکا سەرەڕای دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی وڵاتانی لوبنان و سووریە و عێراق، “میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنان، حیزبوڵای عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق”ی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لەهەمبەر دەورلێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ئێران دەگرێتەوە و دوو دامەزراوی سەر بە بنەماڵەکانی” عیسا و ئەیمەن ئەلسەباح” لە “سووریە”ش گەمارۆیان دەخرێتەسەر.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژی بەیاننامەکەیدا دەڵی: گەمارۆکانی سەر میلیشیاکانی حیزبوڵای عێراق و حیزبوڵای لوبنان و ئەو دوو دامەزراوەی سووریە لە چوارچێوەی گەمارۆکانی قەدەغەی هەناردەکردن و بازرگانیی چەکوچۆل و تەقەمەنییە و لەلایەن دەفتەری ئاسایشی نێونەتەوەیی و پێشگرتن لە بڵاوکردنەوەی چەکوچۆڵ سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە سەپێندراوە.