پێشمه‌رگه‌یه‌كی پێشووی حیزبی دێموکڕات که باوكی شه‌هیدێكی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش بوو، به هۆی پیری‌و نه‌خۆشی ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری كوردستان و كورد، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو، خاڵه تۆفیق ساڵحی ناسراو، به تۆفیقی پوور سه‌لمێ له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵی‌دا له ئاوایی خوڕیاوای سه‌ربه شاری بانه به‌هۆی نه‌خۆشی‌و پیری کۆچی دوایی كرد.
خوالێخۆشبوو خاڵه تۆفیق ساڵی ١٣٥٨ هاته نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی ١١ ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی کرد. ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و فیداكار بوو که له شه‌ڕی سێ مانگه‌دا ده‌وری زۆر چالاكی له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا گێڕا.
خاڵه تۆفیق ئه‌گه‌رچی به‌هۆی هه‌ندێ کێشه‌و گرفتی بنه‌ماڵه‌یی‌و له سه‌ر ئیزنی حیزبی دێموکڕات وازی له پێشمه‌رگایه‌تی هێنا، به‌ڵام تا دوایین ساته‌كانی ژیانی به‌دڵ‌و به گیان پێشمه‌رگه مایه‌وه.
خاڵه تۆفیقی خوالێخۆشبوو هه‌روه‌ها كوڕێكی به ناوی عه‌بدوڵڵا ساڵحی که ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌ی حیزب بوو، ساڵی ١٣٦٠ له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا شه‌هید كرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاڵه تۆفیق سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كاو خۆی به شه‌ریك‌و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.