براى بەڕێزمان کاک خالید عەزیزى سکرتێرى گشتیى حیزبى دێموکراتى کوردستان
بەڕێزان ئەندامانى دەفتەرى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندیى حیزبى دێموکراتى کوردستان
سڵاوێكی برایانەى گەرم ….
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنى شۆڕشگێڕى ناسراو، کاک (مووسا باباخانی ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى حیزبى دێموکراتى کوردستان)مان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكیەتیی نەتەوەیی دێموكراتی كوردستان” YNDK “بە توندى ئەم کارە تیرۆریستییە ئیدانەو مەحکووم دەکەین و پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەى شەهید و تەواوى هەڤاڵانى حیزبى دێموکراتى کوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٨ / ٨ / ٢٠٢١