هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ڕاستەوخۆ تەقە لە كۆڵبەران دەکەن ولە ئاکامدا کۆڵبەریک گیانی لە دەستدەدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقە لە کۆڵبەران دەکەن ولە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی” ئۆمید خزری” خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی ڕەبەت گیانی لە دەستدەدا.
جێگای ئاماژەیە کە ئۆمید خزری خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.