له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كارمه‌ندی چه‌ند ئیداره‌یه‌ک‌و كرێكارانی چه‌ند شوێن له شاره‌كانی ئیلام، سه‌قز، سنه، كامیاران و كرماشان به هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگانه‌یان مانیان گرتوه‌و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٤ له شاری ئیلام گرووپێك له كارمه‌ندانی شورای شار به هۆی پێنه‌دانی جێژنانه‌ی ساڵی نوێیان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌و بابه‌ته‌له شوێنی كاره‌كه‌یان له شه‌قامی دادگوسته‌ری كۆبوونه‌وه.
له شاری سه‌قزیش كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئیداره‌ی كار كه به شێوه‌ی گرێبه‌ستیی یه‌ك ساڵه له‌م ئه‌م ئیداره‌یه كاریان ده‌كرد، سه‌باره‌ت به بڕیاری پێدانی مووچه‌ی مانگی ڕێبه‌ندان له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان پێكهێنا.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێكخراوی “دووباره وه‌به‌رهێنانه‌وه”ی شاری سنه به هۆی پێنه‌دانی هه‌قی پێشینه‌ی كار له شوێنی كاره‌كه‌یان له به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه له شه‌قامی گومرگ كۆووبنه‌وه‌وداوای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بوون.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا كارمه‌ندانی شیركه‌تی به‌رقی كامیاران به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی ماڵ كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگی ڕێبه‌نداندا پێیان درابوو له شوێنی كاره‌كه‌یان له شه‌قامی ئازادی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
هه‌روه‌ها گرووپێكی دیكه‌ی كارمه‌ندانی كلینیكی بوعه‌لی سینای كرماشان به بیانووی ئه‌وه‌ی كه گرێبه‌سته‌كانیان له به‌ره‌به‌ری ته‌واوبوون دایه له كار ده‌ركراون‌و سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه له شه‌قامی به ناو “ئیمام” گرت و داوای وه‌رگرتنی حه‌ق‌و حقووقی خۆیان كرد.
ئه‌م كارمه‌ندانه ده‌ڵێن له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كلینیكه جێژنانه‌مان بداتێ ده‌ریان كردووین.