ئەنجومەنی ئەدەبیی هاژە لە گوندی سوێروێ لە بانە بەبۆنەی ٢ ی ڕەشەممە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکو هەروەها ساڵڕۆژی کۆچی دوایی زمانزانی گەورەی کورد مامۆستا هەژار کۆڕێکی ئەدەبیی پێک هێنا.
لەو کۆرەدا کە بەبەشداریی سەدان کەس لە ئەدیبان، شاعیرانو هۆگرانی زمانو ئەدەبی کوردیو لە مزگەوتی ئەو گوندە بەڕێوەچوو؛ کۆتایی خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لەو گوندە ڕاگەیەندراو شەوە شێعرێک وەڕێخرا.
ئەو کۆڕە بە وتاری مامۆستا مەلا برایم ئەحمەدپورو خوێندنەوەی چەند ئایەت قورئان لەلایەن ئەییوب یونسی دەستی پێکرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا مەلا سەید مەحموود، وتارخوێنی گوندی سوێروێ قسەی کردو ئەحمەد ڕەحیمی لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبەرانی کتێبخانەی سوێروێ وتارێکی پێشکێش کرد.
باسێک لەسەر کەسایەتیی مامۆستا هەژار لەلایەن مستەفا سەلیم نژادو؛ باسێک لەسەر زمانو مێژوو لەلایەن نوسەرو مێژوونووسی کوردی بانەیی مامۆستا محەممەد ڕەئووف تەوەکولی دوو بڕگەی دیکەی ئەو کۆڕە ئەدەبییە بوونو کۆبوونەوەکە بە
پێشکەشکردنی سروودی “خوایە وەتەن ئاواکەی” لە لایان کۆڕی سرودی تازە لاوانی سوێروێ درێژەی پێدرا.
چەند بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕیادە بریتی بوون لە: خوێندنەوەی شێعر لە لایان کەریم دافیعی(ک.د.ئازاد)، باسێک لەسەر پەروەردەی مناڵو دەروونناسی لەلایەن عادڵ کەریمی، خوێندنەوە شێعر لەلایەن شاعیران سەلاح کانیدرێژی، جەلال فەتحی پەنا و قادر عەلی خاە.
لە بڕگەکانی دیکەی ئەو کۆڕە ئەدەبییەدا بابەتێک لەسەر ڕۆژی زمانی دایک لەلایەن محەممەد عەلیپوورو؛ سرودێک لە لایەن کۆڕی سرودی لاوانی سوێروێ پێشکێش کران.
خوێندنەوەی شێعر لەلایەن سۆران حسەینی، مستەفا ڕەحیمی، وەستا سەعید شوێییو
حوسێن محەممەدپوور چەند بڕگەیەکی دیکەی کۆڕیادەکە بوونو لە کۆتاییدا خەڵاتو بڕوانامە بەسەر فێرخوازانو بەشدارانی ئەم خولەی فێربوونی زمانی کوردی لە گوندی سوێروێ دابەش کرا.