• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆبوونەوەی یەکەمی دادگایی کردنی حەمید نووری، تاوانباری ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە وڵاتی سوئێد

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/08/10
جۆری بابەت: ئێران

ئا: حەمەڕەسووڵ کەریمی

ئەمرۆ ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی دادگای پێراگەیشتن بە کەیسی تاوانبار حەمید نووری سەبارەت بە بەشداری لە قەتل و کوشتاری جیابیران و دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە وڵاتی سوئێد دەستی پێکرد.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکی دادگای حەمید نووری لە ستۆکهۆڵم، دەیان و سەدان کەس لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەشێک لە حیزبە چەپەکانی ئێران و موجاهیدینی خەڵقی ئێران لەبەردەم دادگای ستۆکهۆڵم کۆبوونەوە و بە هەڵگرتنی وێنەی قوربانیان و ئێعدامکراونی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی داواکاری حوکمی عادڵانە بۆ جەنایتکاری سەرەکی قەتڵەکانی گرتووخانەی گەوهەردەشتی کەرەج حەمید نووری بوون.

چۆنیەتی لە داوخستنی حەمید نووری لە وڵاتی سوئێد لە لایەن چەند کەسێکەوە بەرنامەڕێژی بۆ کرا بوو، یەکێک لە موستەندسازانی فیلم بە ناوی نیما سروستانی شێوەی گیران و بانگهێشتی حەمید نووری بۆ سوئیدی وەک فیلم ئامادە کردووە کە ویدەچێ دوای تەواو بوونی حوکمی دادگا ئەم فیلمە دێکۆمێنتاری‌یە لە ژێر ناوی جەلاد ” The Executioner ” بە ڕووی دەرەوەدا بڵاو بکرێتەوە. لەو پەیوەندی‌یەدا بۆ ڕاکێش کردنی حەمید نووری بۆ سوئید هەوڵێکی زۆر دراوە و لە دوایین هەوڵدا دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ژنێک و حەمید نووری بە مەبەستی خۆشگوزەرانی و کاری سێکس و مەشرووب خواردنەوە دەگاتە وەڵاتی سوئێد و هاوکات دارێژەرانی پلانی ڕاکیش کردنی حەمید نووری پێشتر حوکمی دادگایان بۆ گرتنی ئەو جەلادە وەرگرتووە و داوەتە دەست پۆلیس و هەر لە فرۆکەخانەی ئارلاندای سوئید دەگیرێ و ڕەوانەی گرتووخانە دەکرێ.

پڕۆسەی درووستکردنی ئەو فیلمە لە رەزبەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی‌یەوە دەستی پێکردووە و هەڵگری چۆنیەتی ڕاکێشانی حەمید نووری بۆ وڵاتی سوئێدن، لەو فیلمەدا بەشێک لە قسە و گرتە ویدیوەکانی حەمید نووری زەبت کراوە کە لە نێوخۆی ئێران لە ماشێنەکەی دا کە بەرەو فرۆکاخانەی خومەینی تاران دەچێ و لەو گرتە ویدیۆیەدا لەگەڵ ئەو کەسانەی کە تەڵەکەیان بۆ داناوە قسە دەکا و لەوە دڵخۆشە کە دەگاتە وڵاتی سوئێد.

گیرانی حەمید نووری لە ڕووی جیهانی‌یەوە سرنجی زیاتری خراوەتە سەر و بە گشتی دادگایی حەمید نووری بە ” دادگای‌یەکی مێژوویی” وەسف دەکرێ و ئەوە یەکەمین جارە کە هاووڵاتی‌یەکی ئێرانی لە دەرەوەی ئێران بە تاوانی جەنایەت دژی بەشەریەت لە نێو قەفەسی تاوانباران دا مەحاکمە دەکرێ.

تۆماس زاندر قازی و دادستانی سەرەکی ئەو دۆسیەیە لەگەڵ ژنێکی قازی بە ناوی ” ئانا لیلیە بری گولەشوو” و چوار ئەندامی هەئیەتی پایەبەرزی دادگا حوکمی نەهایی لە سەر تاوانبار و تاوانەکان دەر دەکەن.

حەمید نووری تاوانبارە بەوە کە ڕاستەوخۆ بەشداری لە قەتڵی چوار هەزار کەس لە زیندانەکانی هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی ئیران دا کردووە و لەو پەیوەندی‌یەدا موجاهیدین خەلق لیستەیەکی ٣٠ هەزار کەسی لە ئێعدام کراوان بە بنکەی مافی مرۆڤی جیهانی داوە.

شایانی باسە کە حەمید نووری ماوەی دوو ساڵە کە لە وڵاتی سوئێد دەست بەسەرکراوە و ماوەی دووحەوتوویە کە پەروەندە و کەیسی ئەو جەلادەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، دراوە بە دادگای ستۆکهۆڵم و لەو پەیوەندی‌یەدا ئەو پرۆسەیە تا بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ ی هەتاوی درێژەی دەکێشێ.

حەمید نووری تەمەن ٦٠ ساڵ لە لایەن دادگای سوئێد بە تاوانی قەتڵ و کوشتاری بە ئانقەست و بێ مەحاکمەی گیراوانی سەر بە موجاهیدین و حیزبە چەپەکان و دژبەرانی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران محاکمە دەکرێ. بە پێێ بنەما یاسای‌یەکانی وڵاتی سوئێد، دادگاکانی سوئید دەتوانن هاووڵاتیانی سوئێدی و غەیرە سوئێدی، ئەوانەی کە تووشی جەنایەتکردن لە نێوخۆی سوئێد و یا دەرەوەی سوئێد بوون محاکمە بکات و هەر لەو پەیوەندی‌یەدا خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی بە حوکمی دادگای گشتی سوئێد حەمید نووری ” بە ناوی خوازراوی حەمید عەبباسی، یاریدەدەری دادستانی بەشی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران “دەستبەسەر کرا و ئەمرۆ بە تاوانی کوشتار و ئێعدامی دژبەران لەبەردەم چەکوچ و حوکمی قازی و دادستانەکانی وڵاتی سوئێد دا ڕاگیراوە.

ئیرەج مەسداقی چالاکی سیاسی کە بۆ خۆی یەکێک لە شاهیدانی ئەو دۆسیەیە، لە گەڵ دەیان شاهیدی دیکە بەشداری ئەو دادگایە دەبن و ناوبراو گوتویەتی کە حەمید نووری وەک یاریدەری قازی محەممەد مەقیسەیی لە جەریانی محاکمە چەند خولەکی‌یەکان دا ڕۆڵی سەرەکی لەو کوشتارە داگێراوە.

لەگەڵ هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆمار، ڕۆڵی حەمید نووری زیاتر خستراوەتە ژێر لێکۆلینەوە و هەر ئێستا وەک هەئیەتی مەرگ ناوی ئیبراهیم ڕەئیسیش لە لیستە دا هەیە.

 

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist