كه‌سێك به ناوی شێرزاد فه‌لاحی خه‌ڵكی بانه له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو كه‌سێك به ناوی شێرزاد فه‌لاحی له دایكبووی ساڵی ١٣٦٤، خه‌ڵكی شاری بانه، له شوێنی كاری خۆی له بونگای ماشێن له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرا.
به قسه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی كوڕه‌كه‌یان، به بێ هیچ ئیزنێکی قه‌زایی ههڵیانكوتاوهتهسهر ماڵهكهیانو كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی شێرزادیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه.
شایانی باسه كه شێرزاد فه‌لاحی ئێستا له به‌ندیخانه‌ی شاری سنه‌دا ڕاگیراوه، به‌ڵام هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی نه‌زانراوه.