ئه‌ندامێكی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیس ده‌ڵێ، ١٣٠ هه‌زار قوتابیی قوتابخانه‌کان له ئاستی ئێران‌دا تووشیان به تووشی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه.
حوسێن ته‌لا به هه‌واڵده‌ریی حکومه‌تیی “مێهر”ی ڕاگه‌یاندوه كه وه‌زاره‌تی فێركردن‌و په‌روه‌رده له مانگی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای خوێندنی ئه‌مساڵ گوتبووی كه نزیك به ١٣ میلیۆن قوتابی له قوتابخانه‌كانی ئێران ده‌خوێنن كه له ئاستی ته‌مه‌نیی ٧ تا ١٩ ساڵدان.
ناوبراو له درێژه‌دا سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی تووشبوونی قوتابییان به ماده‌ی هۆشبه‌ر گوتی: به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ته‌مه‌نی ئیعتیاد بۆ ١٣ ساڵ دابه‌زیوه و ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش یانی گه‌یشتن به قۆناغی مێرمنداڵی كه له سه‌ره‌تای خولی دووهه‌می خوێندن كه پۆلی ٧ یان هه‌مان دووهه‌می ناوه‌ندیی پێشوویه، به‌م قۆناغه ده‌گه‌ن.
ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیس له‌م باره‌وه گوتی: به‌پێی ئه‌م ئاماره‌ی كه له لایه‌ن ستادی به‌ربه‌ره‌كانیی له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه، ئێستا سه‌دی ١ی سه‌رجه‌م قوتابییان له ئێران گیرۆده‌ی مادده سڕكه‌ره‌كان بوون و ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاماره ڕاست بی له ئێستادا ١٣٠ هه‌زار كه‌س قوتابیی موعتاد له پشت مێزی پۆله‌كان خه‌ریكی ده‌رس خوێندنن.
ناوبراو هه‌روه‌ها له باره‌ی ئه‌م ئاماره‌وه پێداگری كرد كه، بوونی ئاماری ١٣٠ هه‌زار قوتابیی موعتاد، پێوه‌ندیی به‌م قوتابییانه‌وه هه‌یه كه به دایمی ئه‌م ماددانه به‌كار دێنن، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ ئامارێك له توشبوونی ئه‌م قوتابییانه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه كه ته‌نیا بۆ كه‌یف خۆشیی خۆیان مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌کێشن‌و ئه‌گینا له‌وانه‌یه ڕێژه‌یان زۆر له‌م ئاماره زیاتر بێ.