یەکیەتیی ئورووپا، سەرەڕای مەحکوومکردنی هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر نەوتهەڵگری” میرسێر ئێستریت” ئەم کردەوەیەی ئێرانی بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش وئاشتیی جیهانیی ناوبرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی”ئای ٢٤ نیوز” جۆزێف بۆرێڵ، نوێنەری باڵای یەکیەتیی ئورووپا بۆ کاروبار و سیاسەتی دەرەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یەکیەتیی ئورووپا زۆر بەتوندی هێرشی نایاسایی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەشتیی بازرگانیی” مێرسێر ئێستریت”ی لە ئاوەنێونەتەوەییەکانی دەریای عەمماندا کە بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتیی بریتانیایی و ڕۆمانیایی مەحکووم کرد و هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم کارەی ڕێژیمی ئێران هیچ پاساوێک هەڵناگرێ.
لەبەشێکی دیکە لە بەیاننامەکەی یەکیەتیی ئورووپادا هاتووە کە ئەم کردەوە سەرەڕۆیانەی ڕێژیمی ئێران، بەدژی مافە نێونەتەوەییەکان و هەڕەشە لە ئاشتی جیهانییە و بەهیچ جۆرێک لەلایەن یەکیەتیی ئورووپاوە ڕێگەپێدراو نییە و دەبێ پێش لە ڕێژیمی ئێران بگیردرێ.
هەرلەم پێوەندییەدا گرووپی حەوت، پێکهاتوو لە وڵاتانی زلهێزی جیهانیی هەینی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا هێرشی دڕۆنی ڕێژیمی ئێرانیان بۆ سەر نەوتهەڵگری ئیسرائیلی مەحکووم کردبوو.