حوسێن سه‌مسامی، كارناسی ئابووریی كۆماری ئیسلامی دانی به‌وه دانا كه له ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له كه‌رتی پیشه‌سازی‌دا ٣٦٠ هه‌زار كه‌س و له كه‌رتی كشتوكاڵیش‌دا ١٠١ هه‌زار كه‌س بێكار بوون.
سه‌مسامی كه له وتوێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌م قسانه‌ی ده‌كرد، سیاسه‌ته ئابووریییه‌كانی حه‌سه‌ن ڕووحانی دایه به‌ر ڕه‌خنه و گوتی: ئه‌گه‌ر ڕووحانی زانیارییه‌كی ورد و ده‌قیقی له ئابووری ئه‌م وڵاته هه‌بایه، هیچكات نه‌یده‌گوت له ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژدا بارودۆخی ئابووریی ئێران ڕێك ده‌خاته‌وه.
ئه‌م كارناسه ئابووریه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها گوتی: ده‌وڵه‌ت له حاڵێكدا ئیدیعای كرد كه ١٧٧ به‌ندی سیاسه‌تی ئابووریی جێبه‌جی كردووه كه جێبه‌جی كرانی هێندێك له‌وان ١٨٠ ده‌ره‌جه جیاوازی له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كان هه‌بوو، هه‌ر ئه‌م كاتیش بوو كه ٤ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت نامه‌یان نووسی و ڕایانگه‌یاند كه شكستی ئابووریی ئێران خه‌ریكه ده‌بێته قه‌یران.
حوسێن سه‌مسامی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووهه‌می ئه‌مساڵدا، قه‌رزی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی به بانكه‌كان گه‌یشته ١٦٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن كه له چاو كۆتایی ساڵی ٩٣ بیست هه‌زار میلیارد تمه‌نی لێ زیاد بووه. ناوبراو هه‌روه‌ها پێداگری كرده‌وه ئێستا بڕی نه‌غدینه‌ی ئه‌م وڵاته له ٤٧٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نه‌وه بۆ زیاتر له ٩٠٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن زیادی كردووه.