محه‌ممه‌د مورهوهج، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕستن ده‌ڵێ جێبه‌جی كرانی قانوونی نوێی ماڵیات له ساڵی ٩٥ ده‌ركرانی هێزێكی زیاتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕستن له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی فارس گوتوویه‌تی ئه‌م شكسته ئابوورییه‌ی ئێستا له ساڵی داهاتوودا ده‌بێته شكستێكی درێژخایه‌ن، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه “ساڵی داهاتوو بۆ سهنعهتكارهكان، ساڵێكی زۆر دژوارتر ده‌بێ.”
ڕاپۆرتی بانكی ناوه‌ندی باس له‌وه ده‌كا كه گه‌شه‌ی ئابووریی زۆربه‌ی لقه ئابوورییه‌كانی ئێران له ٦ مانگی دووهه‌می ئه‌مساڵ دابه‌زیوه. هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئاستی سه‌رمایه دانان له یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان سه‌دی ٢٥ له كزی داوه و ڕێژه‌ی پێدرانی مۆڵه‌ته‌كانی كار كردن بۆ دامه‌زراندنی كارگه به‌رهه‌مهێنه‌ره گه‌وره‌كان تا ئاستی سه‌دی ١٠ دابه‌زیوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕستنی ئێران وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له به‌خشنامه‌ی نوێی ماڵیاتی كه له ساڵی ٩٥ جێبه‌جێ ده‌كرێ، گوتی له‌م به‌خشنامه‌یه ده‌بێته هۆی ده‌ركرانی زیاتری كرێكاران و ئه‌م قانوونه یه‌ك لایه‌نه‌یه‌و بێ ئه‌وه‌ی كه ڕاوێژێك له‌گه‌ڵ كه‌سانی پێوه‌ندیدار كرابێ ئاماده كراوه.
مورهوهج وێڕای پێداگریی له جێبه‌جێكردنی ئه‌م قانوونه، كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنان داده‌خرێن و هه‌ر ئێستا سه‌دی ٣٠ بارستایی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له كه‌رتی پیشه‌سازیی ڕستن ناچالاكنو زیاتر له ٩ هه‌زار یه‌كه‌ی پیشه‌سازی له شیركه‌ته‌كانی پیشه‌سازیی ئێران له ساڵی ٩٣وه داخراون.