ده‌یان كه‌س خه‌ڵكی ناڕه‌ازیی شاری “كههسان”ی وه‌لایه‌تی پارێزگای هه‌رات له ڕۆژاوای ئه‌فغانستان دژی وڵاتی ئێران خۆپێشاندانیان كرد. ئه‌م كه‌سانه ده‌ڵێن به هۆی كوژرانی ١٣ كه‌س كه له حاڵی په‌ڕینه‌وه له سنووری ئێران بوون، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
خه‌ڵكی توڕه‌و ناڕازیی ئه‌فغانستان به دروشمی “مردن بۆ ئێران” گه‌وره ڕێی هه‌ڕات ـ ئیسلامقهڵایان بۆ ماوه‌ی ٥ كاتژمێر داخست.
ناڕازییان ئیدیعا ده‌كه‌ن كه نزیك به ٣ ساڵ و نیوه زیاتر له ١٣ كه‌س له خزم و كه‌سوكاریان به مه‌به‌ستی كاركردن چوونه‌ته ئێران و له سنووره‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته پاسه‌وانانی سنوور ده‌سبه‌سه‌ر یان ڕاسته‌وخۆی ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و ده‌یانكوژن.
خه‌ڵكی ئه‌م شاره پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ده‌بێ به‌ڵێنیی دانیشتن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكا به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له لایه‌ن هیچ ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئێران به‌ده‌م ئه‌م داواكارییه‌ی ئه‌فغانستانه‌وه نه‌هاتوون و له كوشت‌و بڕی خه‌ڵكی بێ تاوان نه‌وه‌ستاون.
خه‌ڵكی توڕه‌و ناڕازیی ئه‌م شاره ده‌وڵه‌تی ئێرانیان وریاكردۆتهوه كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت دیه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌مان نه‌داتێ، ئه‌وانیش ١٣ كه‌سی ئێرانیان له وه‌لایه‌تی هه‌ڕات شناسای كردوه و دهیانكوژنهوه.