دادگای تاوانه‌كانی عه‌ره‌بستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی دادگایی كردنی بۆ ٣٢ كه‌س به تاوانی سیخوڕی بۆ ئێران به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “عۆكاز”، دادگای تایبه‌تی سزاكان بۆ تاوتوێكردنی په‌روه‌نده‌ی ٣٢ تاوانبار به تۆمه‌تی سیخوڕی له عه‌ره‌بستان بۆ ده‌زگای ئیتلاعاتی ئێران به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستی پێكردوه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عه‌ره‌بستان دهڵێن٣٠ تاوانباری ئه‌و په‌روه‌نده‌یه عه‌ره‌بستانی و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش ئێرانی و ئه‌فغانین.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه تاوانی ٢٧ كه‌سیان پێش ئه‌وه‌ی كه ٥ كه‌سه‌كه‌ی دیكه له مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٩٢ ده‌سبه‌سه‌ر بكرێن، له‌سه‌ریان ساغ کراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.