سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە درێژەی پیلانەکانیدا بۆ سازکردنی شەڕ وئاژاوە لە نێوان کورد و ئازەرییەکاندا لە شاری نەغەدە خەریکی پیلان دارشتن و دووبەرەکیی سازکردنە.
ڕۆژی شەممە ١٦ گەلاوێژی ١٤٠٠ـی هەتاوی. لە درێژەی پیلانەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێراندا بەداخەوە لەشاری نەغەدە شەر وتێکهەڵچوونێک لەنێوان چەند کەسی کورد وئازەری ڕوو دەدا و بەداخەوە دوو کەس لەوشەڕە دا بەناوەکانی” فەردین ئیبراهیمی و محەممەد عەلیزادە” گیانیان لە دەستدەدەن وکەسێکی دیکەش بەناوی کەماڵ محەممەدی کوری هەمزە خەڵکی قەڵاتانی ناوچەی نەغەدە بەسەختی برینداربووە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم لە پشت لیباس شەخسییەکانى ئیتلاعاتى سپاوە خۆیان بە تورکى نەغەدە لەقەڵەم دەدا و دەیانویست شەڕ لە نێوان تورک و کورددا سازبکەن، هەر بۆیە لاوانى بوێرى نەغەدە نابێت ڕێگە بدەن ناڕەزایەتى دژ بە تاوانى بەکرێگیراوانى لیباس شەخسى ئیتلاعاتى سپاى تیرۆریستى پاسداران ببێتە هۆکار بۆ دروستبوونى شەڕ و دووبەرەکى لە نێوان کورد و تورک و ئەمە پیلانی کۆمارى ئیسلامییە بۆ ئاژاوە نانەوە لە نێوان ئەو دوو نەتەوەیەدا.