لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٦کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خەڵکی گوندی “داماش”ی سەر بە شاری ڕوودبار لە بەردەم ئیدارەی ئاو وئاوەڕۆی ئەوشارە، کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی سیمانی سپاهانی ئیسفەهان لە بەردەم دەرگای ئەو کۆماپانیایە، خوێندکارانی پزیشکیی کرماشان لە بەردەم زانکۆی پزیشکیی کرماشان، خاوەن نانەواخانەکانی زەنجان لە بەردەم ئۆستانداریی ئەو شارە و کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ بیست و شەشەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای فەرمانداریی شاری شووش بە ڕێوە چوو.