له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌شکیلاتیی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکڕاتی کوردستاندا، کاک خالید عه‌زیزی تیشکی خسته‌سه‌ر باس‌و ئاکام‌و بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی ١٦ ی حیزبی دێموکڕات.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٢ ی ڕه‌شه‌ممه به‌به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حیزب به‌ڕێوه‌چوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات باسی له ده‌سکه‌وته‌کانی کۆنگره‌ی ١٦ی حیزب‌و رێنوێنی‌و ڕاسپارده‌کانی کۆنگره‌ی بۆ کار‌و تێکۆشانی ئه‌ندامانی حیزب کرد.
کاک خالید عه‌زیزی له قسه‌کانیدا باسی له گرینگی‌پێدانی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، حیزب‌و میدیاکانی باشووری کوردستان به کۆنگره‌ی ١٦ی حیزبی کرد‌و تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و پهیامو ڕاسپاردانه‌ی کۆنگره به‌ره‌وڕووی خه‌ڵک به گشتی، چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی، حیزبه سیاسییهکانو هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی حیزب بڵاوی کردوونه‌ته‌وه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا به کورتی باسێکی له ڕاپۆرتی سیاسیی کۆمیتەی ناوەندی بۆ کۆنگره‌ی ١٦ کرد که تیشکی خستبووە سەر بابەتەکانی بنەماو ناسنامەی دەسەڵات لە ئێران، کۆماری ئیسلامی لە گەمەی نێودەوڵەتی‌و ناوچەییدا، پرسی ناو‌کی، کاریگەریی بارودۆخی ئابووری‌و کۆمەڵایەتی لە بەستێنی سیاسیی‌دا، فەزای سیاسی‌و جووڵەی مەدەنی لە نێوخۆی ئێران‌و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی.
کاک خالید تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که له ڕاپۆرتی سیاسیی کۆنگره‌ی ١٦دا ڕوانینە بنچینەییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بارەی پرسی کورد بە گشتی‌و پرسی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان بە تایبەتیی باس کراوه‌و لەم چوارچێوەیەدا خوێندنەوەی ئەم حیزبە بۆ پێگەی کورد لە ئێران، پێوەندیی کورد‌و تورکی ئازەری، باسی ئایین لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تەوژمی باری ئابووری‌و کۆمەڵایەتی، فەزای سیاسی‌و جموجۆڵی مەدەنی لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان باس کراوه. هه‌روه‌ها له
ڕاپۆرتی سیاسیی کۆمیتەی ناوەندیدا ئامانجی سیاسیی حیزب‌و ئاقاری خەباتو شێوەکانی یەکێک لەو باسانە بووه کە زۆر به وردی قسه‌ی لێکراوه‌و گرینگیی پێدراوه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا چه‌ند بابه‌تێکی نێوخۆی ته‌شکیلاتی باس کرد‌و دواتر کۆمه‌ڵێک له به‌شداران سهرنجو تیبینیی خۆیان له‌سه‌ر باسه‌که‌ی سکرتێر هێنایه به‌ر باس