هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بە بۆمبهاوێژی” بی ٥٢” هێرشی کردەسەر گرووپی تاڵیبان لە هەرێمی جۆزجان و لەئاکامدا ٢٠٠کەس لە چەکدارەکانی ئەو گرووپە کوژراون.
فواد ئەمان، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان لە لاپەڕەی فەرمیی ئەو وەزارەتە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، شەوی شەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بە فڕۆکەی شەڕکەر و بومبهاوێژی “بی ٥٢” بنکە و موڵگەکانی گرووپی تاڵیبانیان لە شاری “شەبرغان” هەڵکەوتوو لە هەرێمی جۆزجان کردۆتە ئامانج و بەخەستی ئەو ناوچەیان بوردمان کردووە کە لەئاکامدا ٢٠٠کەس لە چەکدارە تێرۆریستەکانی تاڵیبان کوژراون.
هەرلەم پێوەندییەدا ڕۆژنامەی ئەمریکایی “تایمز” ڕایگەیاندوە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و بۆمبهاوێژی” بی ٥٢” بە بڕیاری جۆبایدێن، سەرۆککۆماری ئەمریکا، بنکە و مۆڵگەکانی گرووپی تاڵیبانیان لە سێ شاری ئەفغانستان بەخەستی بوردمان کردووە.