له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا زیاتر له ٨٠٠ كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له جاده‌كانی دوو پارێزگای سنه‌و ورمێ گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلییس هاتوچۆی سنە له‌ماوه‌ی ٩ مانگی ئه‌مساڵدا له جاده‌كانی سنه زیاتر له ٣٠٠ كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست داوه.
ئیداره‌ی گشتیی ڕێگه‌وبان و شارسازیی سنه وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایگه‌یاند كه سه‌دی ٨ی ڕووداوه‌كان له پارێزگای سنه له جاده‌ی ئاواییهكانو سه‌دی ١٤ی ئەو ڕووداوانەش له جاده لاوەکییەکان بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگهوبانو شارسازیی ئه‌م پارێزگایه ده‌ڵێ ڕێ و بانه‌كانی ئه‌م پارێزگایه ستاندارد نین و له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردودا ١٠٧ كه‌س له شوێنی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ٢٠٣ كه‌سی دیكه‌ش له كاتی گواستنه‌وه‌ی بریندارەکانی ئەم ڕووداوانە بۆ نه‌خۆشخانه گیانیان له ده‌ست داوه. ئەو هه‌روه‌ها پشتڕاستی كرده‌وه كه ١٠٠ كه‌سیان له ماوه‌ی ٥ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا گیانیان له ده‌ست داوه.
وێجدی دەڵێ به پێی ستانداری ئێران مه‌ودای نێوان بنكه‌كانی یارمه‌تیگه‌یاندنی ده‌رمانی ٥٠ كیلۆمیتره به‌ڵام به هۆی بارودۆخی تۆپۆگرافیی ئه‌م پارێزگایه ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ئه‌م پارێزگایه هیچ گەنجاو نییه.
له لایه‌كی دیكه له پارێزگای ورمێ‌ش له ماوه‌ی ١٠ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ٥١١ كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له جاده‌كانی ئه‌م پارێزگایه گیانیان له ده‌ست داوه.