دۆینێ شەممە چه‌ند كۆبوونه‌وه‌و مانگرتن له شاره‌كانی ئیلام و سنه به‌ڕێوه‌چوون.
له ئیلام کۆمەڵێک له كارمه‌ندەکانی شیركه‌تی خه‌ده‌ماتیی شاره‌داری به هۆی پێنه‌دانی جێژنانه له شوێنی كاره‌كه‌یان له بڵواری جمهوری مانیان گرت‌و داوای جێبه‌جێكرانی داواكارییه‌كانیان بوون.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌داو له شاری سنه‌ش كۆمه‌ڵێك له کرێکارانی “فه‌زای سه‌وز”ی شاره‌داریی ئه‌م شاره به هۆی پێدانی چه‌كی لە گۆترەو گەڕانەوەیان لە بانکەکان له به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه له شه‌قامی به ناو ئیمان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها گرووپێكی دیكه له پێرسونێلی ده‌رمانگای فه‌رهه‌نگیانی شاری سنه به هۆی ناڕوونیی پرسی دامه‌زرانیان له به‌رده‌م ئه‌م ده‌رمانگایه كۆبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی‌و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆیان كرد.