تەرمی کۆڵبەرێکی کورد پاش چەند ڕۆژ لە ناوچە سنوورییەکانی قەسری شیرین بیندرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی” محەممەد رەزا ڕۆستەمی” خەڵکی گوندی قەڵخان و دانیشتووی شاری سەرپێڵ زەهاو، لە کاتێکدا لە ناوچە سنوورییەکانی قەسری شیرین بیندراوەتەوە کە جێگای لێدان بە تەرمەکەیەوە دیار بووە.
سەرچاوەکانی یارسان لەم پێوەندییەدا ڕایانگەیاند کە محەممەد رەزا ڕۆستەمی، یەکێکە لە باوەڕمەندانی ئایینی یارسان کە بەهۆێ هەژارییەوە خەریکی کۆڵبەری بووە کە بەداخەوە لە ناوچەی قەراوێز لە نزیک سنووری باشوور و ڕۆژهەڵات، بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە.