زیندانییەکی سیاسیی کورد کە داوای پێداچوونەوە حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوەدا کردبوو، ماوە حوکمەکەی لەسەر زیاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە ماوەی سێ مانگی بە بڕیاری ساڵێک بەندکرانی نەجمەددین فەرەجی زیاد کردوە.
نەجمەددین فەرەجی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لەلایەن دادگای مەریوانەوە بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی ماوەی ساڵێک زیندانیی بەسەردا سەپابوو، داوای پێداچوونەوە بە حوکمەکەی کردبوو. دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێش لە پێداچوونەوەدا سێ مانگی دیکەشی لە ماوە حوکمەکەی زیاد کردوە.