دۆمێنیک ڕاب، هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی ئالوگۆڕی دەسەڵات و سوێندخواردنی ڕەئیسی وەکوو سەرۆککۆماری نوێی ئێران وتی: ئەگەر ئیبراهیم ڕەئیسی توندئاژۆیی بکا باجێکی قورس دەدا.
دۆمێنیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بریتانیا، شەوی هەینی ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەویکە هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر نەوتهەڵگری” مێر سێر ئێستریت” بێ وڵام نابێ وتی: وڵاتەکەی بڕیاری داوە کە ڕێژیمی ئێران بەهۆی کردەوە تێکدەرانەکانی و هەڕەشە بەدژی کەشتیڕانیی نێونەتەوەیی سزا بدا.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەبێ کۆتایی بە هەوڵە تێکدەرانەکانی ئێران بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە و بە تایبەتی کەشتیڕانی لە ئاوە نێونەتەەییەکاندا بێنێ و ئەگەر ئەم کارە نەکا دەبێ باجێکی قورس بدا.