لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە کەریماوای بانە چەند کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی چوارشەممە ۱۳ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگای “کەریماوا”ی سەر بە شاری بانە لانیکەم ١٠ کۆڵبەر کوژراو و برینداربوون.
بەهۆی پێکدادانی دوو ماشێن لە ڕێگای کەریماوای شاری بانە ژمارەیەک کۆڵبەر برینداربوون و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “جەماڵ شەریفی و مێهدی مەولوودپوور” گیانیان لەدەست داوە.
بریندارەکان بریتین لە: “سەردار ڕۆستەم زادە، یاسر ساڵحی، عەبدووڵخالق شەریفی، حیسام ئەدین، موسا تەوەکللی و سیامەک ئارام”
لەناو ئەو کۆڵبەرانەدا کەسێک بەناوی “موحسن ئیسماعیلی” لەبەر سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەی سنە گوازراوەتەوە و دوو کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی “سینا عەبدوڵڵاهی و موزەفەر پەناهی” لە ژێر نەشتەرگەریی خێرادان.