مەڵا قادر ڕەحمەتی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هۆی نەخۆشی لە شاری ڕەبەت ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، مەڵا قادر ڕەحمەتی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، خەڵکی سیسێر سەر بە شاری رەبەت،بە هۆی نەخۆشی لەو شارە کۆچی دوایی کرد.
مەلا قادر كە لە بنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەر و گەلدۆست لە دایك بوو، حیزبی دێموكراتی كوردستانی زۆر خۆش دەویست و هەمیشە ئامادەی كاری حیزبی و نیشتمانیی بوو،هەر بۆیەش لە ساڵەكانی ١٣٤٦ و١٣٤٧ی هەتاویدا وێڕای میرزا سمایلی برای دەبنە ئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستان.
لە دوای شۆڕشی ەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ مەلا قادر جارێكی تر پێوەندیی تەشكیلاتی بە حیزبی دێموكراتەوە گرتەوە و تاکۆتایی ژیانی پێشمەرگە ژیا و پێشمەرگە مایەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی مەلاقادر ڕەحمەتی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسوکاریان دەکەین.