بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شاری کەهنووج، دوو هاووڵاتیی بەلووچ کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی مەئموورانی هێزی تەکاوەری 116ی شارستانی کەهنووج تەقەیان لە دوو هاووڵاتیی بەلووچ کرد کە لە ئاکامدا گیانیان لە دەستدا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر ناسنامە و هۆکاری کوشتنیان لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە کەلە سنوورەکانی بەلووچستان و کوردستان هێزەکانی ڕێژیم ڕۆژانە بە بیانووی قاچاخ تەقە لە کاسبکاران دەکەن و دەیانکوژن.