ڕۆژنامەی کەیهان کە سەر بە عەلی خامنەییە لە ڕاپۆرتێکدا هەڕەشە لە وڵاتانی جیهان دەکا و دەڵێ : بەرجام لە دەوڵەتی “ڕەئیسی”دا ئەوەندە گرینگ نییە کە تاکلایەنە ئاسایشی بازاڕی نەوت بپارێزێ و هێرش بە هێرش وڵام دەدەینەوە.
حەسەن شەریعەتمەداریی سەرنووسەری ڕۆژنامەی کەیهان ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی و دوابەدوای ڕێوڕەسمی ناساندنی ڕەئیسی وەکوو سەرۆککۆماری ڕێژیم، لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێ: سەردەمی سەرۆککۆماریی ڕەئیسی بەرجام ئەوەندە گرینگ نییە کە پێش بە هێرشی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندیی دوژمنان بگرێ و بە تایبەت هەڕەشەی ڕێگریکردنی لە بازرگانیی نەوتی جیهان کرد و وتی: ئەگەریش فڕۆکەیەک بکەوێتە بەر هێرشمان ئەوا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نییە کە کەسی تێدا نەبێ.
شایانی باسە کە پاش لێدانی کەشتییە ئیسرائیلییەکە لە لایەن سپای پاسدارانەوە، خەریکە کۆدەنگییەکی جیهانیی بەدژی ئەو ڕێژیمە پێکدێ.