وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و بریتانیا، جەختیان لەسەر هاوپەیمانییەک بۆ مەحکوومکردنی هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر نەوتهەڵگرەکەی ئیسرائیل کردەوە و ڕایانگەیاند کە دەبێ پێش بە دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران بگرین.
دۆمێنیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بریتانیا، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە لەندەن و واشینگتۆن لەهەمبەر مەحکوومکردنی هێرشی ڕێژیمی ئیران بۆ سەر نەوتهەڵگرەکەی ئیسرائیل هاوڕان وتی: لەگەڵ ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتووێژیکمان کردووە، هەر دوو وڵات هاوراین لەسەر ئەوەیکە دەبێ کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە و بەتایبەتی لە ئاوە نێونەتەوەییەکاندا بێنین و ئاسایش و ئاشتیی کۆمەڵگەی جیهانیی دەستەبەر بکەین.
ناوبراو لە دڕێژەدا ڕایگەیاند کە بریتانیا لەهەمبەر هێرشە دڕۆنییەکەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر نەوتهەڵگری”مێرسێر ئێستریت”ی ئیسرائیل کە بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی دووهاووڵاتیی بریتانیایی وڕۆمانیایی، سکاڵایەکمان لە دژی ئەو ڕێژیمە سەرەڕۆیە لە شۆرای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کردووە.