لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سیشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خاوەن نانەواخانەکانی شاری بەهارستان لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە، کرێکارانی گرێبەستی پیشەی پۆڵای ئیسفەهان لە بەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە، کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ ٢٢هەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم فەرمانداریی شاری شووش و کرێکارانی پیشەی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی قشم و بێهرگان بەڕێوە چوون.