کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی پاڕلمانی ئورووپا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا درێژه‌ی ئێعدامه‌کان له ئێران‌و به‌رده‌وامیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ئێرانی مه‌حکووم کردوه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتوه که؛ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی پاڕلمانی ئورووپا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که به‌به‌شداریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چووه، پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه که پێوه‌ندییه‌کانی ئێران‌و ئورووپا له دوای رێککه‌وتنی ئه‌تومی ناکرێ به چاونووقاندن له ئاست پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته درێژه‌ی ههبێو په‌ره‌ی بدرێتێ.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی پاڕلمانی ئورووپا له درێژه‌دا ده‌ڵێ: نوێنه‌رانی پاڕلمانی ئورووپا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕوو به جه‌وادی زه‌ریف گوتویانه که پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ئێران، سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌و به‌رده‌وامیی جێبه‌جێکردنی له‌و وڵاته‌و، سه‌رکوتی ڕۆژنامه‌نووسان به ئه‌وان قه‌بووڵ ناکرێ‌و ئه‌وه وه‌ک سه‌نگی مه‌حه‌کی داهاتووی پێوه‌ندییه‌کانی ئورووپا‌و ئێران ده‌بێ.