لە مێژووی بزاڤی نەتەوەیی کورددا گەڵێکن ئەو مێرخاس و جوامێرانەی بە تێکۆشانی شۆرشگێرانەیان لە بەرامبەر چارەنووسی گەڵەکەیان بانتر لە ئەفسانە و ڕاستەقینەتر لە کەسایەتیەکانی ناو دێرە پیڕۆزەکان لە هزری تاکەکانی ناو جڤات بە نیسبەت خۆیان دەخوڵقێنن و دەبنە ئیڵهام بۆ نەسڵی دوایی خۆیان.
شەهید قادر قادریش ئەو مڕۆڤە شۆرشگێرە ڕاستەقینەیەی گەڵی کورد و ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانە کە لە ساتی بوون بە پێشمەرگە ، لە سەر ئەساسی کەسایەتیەکی شۆرشگێر ، بە پڕەنسیب ، چاونەترس ، مەیدانی ماندوونەناس وەک ئینسانێکی هەڵکەوتوو و ڕێالیست لە تێکۆشانی بێ وچاندا توانی ببیتە ئەندێشە و ڕێباز بۆ لاوانی خوازیاری ئازادی و سەربەستی ؛ چۆن قەڵەمبازیەکانی لە ئاستی دووژمن ئەوەندە کەم وێنە بوون بانتر لە ئەفسانەیان بۆ ئەم مڕۆڤە نەسرەوتوە خوڵقاند و هاوخەباتانی پاکتر و ڕاستر لە مڕۆڤە پیڕۆزەکانیان تێدا بینی.
ئێستاش ئەمڕۆ لە دوای چوار ساڵ تیرۆر کردنی ناجوامێرانە و تڕسنۆکانی بە پیڵانگێری سپای تیرۆریستی پاسداران ، دادگای تاوانەکانی دەوڵەتی کوردستان لە باشووری کوردستان بڕیارێکی مێژوویی و ڕاستەقینەی بە نیسبەت ئەم تاوانە دەرکرد کە لە لایەک بوێرانە و سەربەخۆیانە بوونی دادگای کوردستانی سەڵماند و لە لایەکی تریش بۆ دنیای دەرخست کە دەستی ڕەشی تیڕۆریزمی دەوڵەتی کۆماری ئیسڵامی ئێران لە پشت ئەم تیڕۆر و هەموو تیرۆرەکانی تری کوردستانی ، ناوچەیی و جیهانییە و سپانسێری تیرۆر و ڕفاندن و تۆقاندن دەکات.
هاوکات لە ڕەوتی پیشەییانەی ڕێبازی دادگا و یاسادا ، جاڕێکی تر مێژوو بەرامبەر بە دەستی ڕەشی تیرۆریزمی کۆماری ئیسڵامی ئێران خۆی دووپات کردەوەو ، لە چەشنی دادگای میکۆنۆس (ئالمان) بەرامبەر بە تیرۆری دوکتۆر سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بوێرانە وسەربەخۆیانە توانی بریاری سزدان و تاوانبار ناساندنی بریاردەران و بەکەرانی (کۆماری ئیسڵامی ئێران) ئەم تاوانە بدات.
لە کۆتاییدا بەو پەری ئەمانەت و پاکییەوە سەری ڕێز و کڕنۆش بۆ هەموو شەهیدان و بە تایبەت شەهید قادر قادری دادەنوێنم بەڵێنی پێ دەدەم یا وەک شەهید قادر شەهید دەبم یا ئامانجە پیڕۆزەکانی وەدی دێنیین.
چەپکە گووڵی ئەمەگداری پێشکەش بە دادگای کوردستان (هەولێر) دەکەم ، لە ئاست بوێری و پیشەییانە بڕیاردانیان.