له ماوه‌ی ١٠ مانگی ڕابردوودا به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له پارێزگای ورمێ ٥١١ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موكریان، زیاتر له ٣٦٧ کەس لەوانە له جاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار‌و ٩٣ کەسیان له ڕووداوەکانی پێکدادان لە نێوخشاره‌كان و ٥١ کەسیش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ له جاده‌ی ئاواییه‌كان گیانیان لە دەست داوە. هەروەها له كۆی گشتیی ئه‌م ڕووداوانە شاری ورمێ ١٤٧ کەس پله‌ی یه‌كه‌م و شاری پۆلده‌شت به ٢ كه‌س كه‌مترین پله‌ی مردن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆیان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ١٠ مانگی ڕابردوودی ئه‌مساڵدا ٩ هه‌زارو ١٥ كه‌سیش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون‌و بۆ پزیشكی قانوونیی ئه‌م پارێزگایه گواستراونه‌ته‌وه كه له‌وەندە کەسە ٦ هه‌زارو ٤٣٣ كه‌سیان پیاو بوون‌و ٢ هه‌زارو ٥٧٢ كه‌سیان ژن بوون كه له چاو هه‌مان كاتی دیاری كراودا له ساڵی ڕابردوو سه‌دی ٥ به‌رزبۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵیشدا ٢٤ كه‌س لە ورمێ به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست داوه‌و هه‌روه‌ها ٦٦٢ كه‌سیش برینداربوون و بۆ ناوه‌نده‌كانی پزیشك قانوونی گواستراونه‌ته‌وه كه ئەو ڕه‌قه‌مه له چاو مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو ٦٣ كه‌س زیاتر بووە.
شایانی باسه كه ساڵانه ٨٠٠ هه‌زار حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆ له ئێران ڕوو دەداو به‌پێی ئاماره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جاده‌كانی ئێران له ئاستی جیهاندا پڕ مه‌ترسدارترین جاده‌و رێگا‌و بانەکانی جیهانن.