دوو کرێکاری لاوی خەڵکی کوهدەشت لە کاتی کارکردن لە کێڵگەیەکی پەلەوەر و بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لە دەستدا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لە دەورووبەری شاری کوهدەشت سەر بە پارێزگای لۆڕستان دوو کرێکار سووتاون و گیانیان لەدەستداوە.
مێهدی چەم و ئەمیر حوسێن عەبدولی، ناوی ئەو دوو کرێکارە لاوەیە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لە دەستداوە.
شایانی باسە کە کرێکاران لە ئێران و کوردستان لە زۆربەی مافە کرێکارییەکانیان بێبەشن و لە کاتی ڕووداوەکانی کاریشدا، لە بیمە و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەشن.