لە درێژەی دەسبەسەرکردنەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات ڕۆژی ڕابردوو دوو هاونیشتمانیی دیکەی کوردستان لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ دوو هاووڵاتیی دیکەیان بە ناوەکانی” دیار سولەیمانپوور” خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی شاری مەهاباد و ” عوبەید ئەنوەری” خەڵکی شنۆ دەسبەسەر کردووە و گواستویاننەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ناوبراوان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و تا ئێستاش ڕوون نەبووەتەوە کە ناوبراون چ تۆمەتگەلێکیان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە خراوەتە پاڵ.