هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە هێرشێکدا بنکەکانی گرووپی تاڵیبانی لە هەرێمی هێلمەند هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەفغانستان، کردە ئامانج و لە ئاکامدا فەرماندەیەکی ئەو گرووپە و چەند چەکدارێکی دیکەی ئەو گرووپە کوژران.
فواد ئەمان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لاپەڕەی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر نووسی: هێزی ئەسمانیی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژ دووشەممە هێرشیان کردووەتە سەر بنکە ومۆڵگەکانی گرووپی تاڵیبان لە هەرێمی هێلمەند و بە قورسی بۆردوومانیان کردووە کە لە ئاکامدا فەرماندەیەکی ئەو گرووپە بە ناوی” مەلا شەهاب” و چەند کەسێکی دیکەی چەکداری ئەو گرووپە کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان هەروەها ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو گرووپی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر بەندیخانەی هەرێمی هێلمەند کە پاش تێکهەڵچوونێکی چەکداری، زیاتر لە ٤٠ کەس لە گرووپی تاڵیبان کوژراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان لەو هێرشەدا جیاواز لە ” مەلا شەهاب” چەند بەرپرسی دیکەی ئەو گرووپە بە ناوەکانی” مەلا قودوس غوریانی، مەلا زاهیر سوڵتان زوی و مەولەوی عەبدولمەجید” کوژراون.