له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ناوەندە ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له پارێزگای سنه ١٤ كه‌سیان له شاری سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ر كردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موكریان، شه‌وی دووشەممە ٢٦ ڕێبه‌ندان هێزه‌کانی ئیدارەی ئیتلاعات هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند ماڵێك له شاری سهقزو له ئاكامدا ١٤ كه‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر كردوه.
به قسه‌ی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ركراوانه، هێندێك له‌م گیراوانه پاش دانانی بارمته بە شێوەی کاتی ئازاد كراون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كه‌سانه‌ی كه هێشتا له زینداندا ڕاگیراون، بریتین له نادر مه‌جیدیان، سامان پاشایی، ئه‌فخه‌م مورادی، كوروش فاڕووقی، وه‌فا، فاتیح دوئەنداری و بێهروز ریشه.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێن‌و هۆكاری ڕاگرتنیان له لایه‌ن ده‌زگایی قه‌زایی سه‌قزه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌ڵێن به هۆكاری ئه‌منیه‌تیی بووه.