ۆمانی باڵوێزی ئێرانی لە وڵاتەکی بەهۆی هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکەی ئیسرائیل بانگهێشت کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ڕۆمانی، ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، پاش کوژرانی یەکێک لە هاووڵاتییەکانی لە ئاکامی هێرشی دڕۆنەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئیسرائیل، باڵوێزی ئێرانی لە بوخارێست بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ڕۆمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەڵگەی تەواومان لە بەردەستدایە کە دەیسەلمێنێ ئێران پیلانی هێرشی بۆ سەر کەشتی نەوتهەڵگری” مێرسێر ئیستریت”ی ئیسرائیل دارشتووە و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران هێرش کراوەتە سەر ئەو کشتییە و لە ئاکامدا دوو هاوڵاتیی بریتانیایی و ڕۆمانیایی گیانیان لەدەستداە.
دەوڵەتی ڕۆمانی، بەجەختکردنەوە لە سەر ئەوەیکە مافی خۆمانە کاردانەوەی توندمان لەهەمبەر کوژرانی هاووڵاتییەکی وڵاتەکەمان هەبێ ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر ئامانجێکی مەدەنی کە بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس و زەرەر و زیانێکی گەورە، هیچ پاساوێک هەڵناگرێ و دەبێ زۆر بە توندی لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە مەحکووم بکرێ.