که‌سێکی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵی خه‌ڵکی سنه له کاتی دابه‌ستنی داربه‌ستی ئاسن بۆ هه‌ڵواسینی پوستێرو بنێری ته‌بلیغیی یه‌کێک له کاندیداکانی ئه‌و شاره بڕق گرتی و گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌م ڕووداوه شه‌وی پێنجشه‌ممه به‌هۆی به‌رکه‌وتنی میله‌ی داربهسهت به سیمه‌کانی بڕق ڕووی دا‌و ناوبراو به‌و هۆیه له‌سه‌ر داربه‌سته‌که به‌ر بۆوه‌و گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و قوربانییه‌ی ململانێی هه‌ڵبژاردن له دووڕێیانی ته‌قته‌قان له قه‌راخ شاری سنه برق گرتی و دوای به‌ربوونه‌وه‌ی له داربه‌سته‌که ئه‌گه‌رچی گه‌یندرایه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام هه‌وڵی پزیشکان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ژیان بێ ئاکام مایه‌وه‌و گیانی له ده‌ست دا.
هه‌ڵبه‌ستنی داربه‌ست له‌لایه‌ن کاندیداکانی هه‌ڵبژاردن له حاڵێک دایه ئه‌و کاره له‌لایه‌ن فه‌رمانداریی شاره‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قه‌ده‌غه کراوه.