بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریكا بە ئاڵوگۆڕی دەوڵەت لە ئێران و هاتنە سەركاری ڕەئیسی لەهەمبەر بووژاندنەوەی بەرجام بە تەواوی بێهیوا بوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریكا بە شێوەیەكی كەم وێنە بە گەڕانەوە بۆ ڕێكەوتنی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران “بەرجام” ڕەشبینن.
ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەكات كە بەرپرسە ئەمریكاییەكان لەسەر ئەو باوەڕەن كە بە هاتنەسەركاری دەوڵەتی نوێی ئێران لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ئەم ڕێژیمە ڕێوشوێنێكی توندئاژۆیانەتر بگرێتە بەر كە دەتوانێ شانسی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەناو ببات.
ڕابێرت مالی ڕاوێژكاری باڵای ئەمریكایی لەم بابەتەدا بە نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە كە مەترسی ڕاستەقینە ئەوەیە كە دەوڵەتی ڕەئیسی بە داواكاریی لەڕادەبەدەر و نەگونجاو بگەڕێتەوە نێو وتووێژەكان.