ماوەی ١٠ ڕۆژە دارستانەکانی مەریوان لە ناوچەی دەرەوەران لە ئاگردا دەسووتێن و ڕێژیمی ئێران هیچ هەوڵێکی بۆ کوژاندنەوەی نەداوە بەڵام بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی وڵاتی تورکیە گەورەترین فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانە دەکا.
ئاگرتێبەردان و سووتاندنی دارستان و لێڕەوارەکان، بڕینی دارەکان، تێکدانی ژینگەی کوردستان،ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ساڵانێکە لە لایەن ڕێژیمەوە بەردەوامە و تەنانەت بۆ چەواشەکاریش بێ، هیچ هەوڵێک بۆ کوژاندنەوەی و یارمەتیی خەڵک نادا بەڵام لە کاتی ئاگرتێبەربوون و سووتانی دارستانەکانی ناوچەیەکی تورکیە گەورەترین فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەی وەزارەتی بەرگریی ڕێژیم ڕەوانە دەکرێ.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە ٤٠ساڵە بەشێکی زۆر لە سەروەت و سامانی وڵاتی ئێرانی بۆ وڵاتانی دراوسێ و ئاژاوەنانەوە لەو وڵاتانەدا تەرخان کردووە و دەیکا و ئەمە بێجگە لە دزی و گەندەڵی وبەتاڵانبردنی سەرمایەی ئەم وڵاتەیە، لە حاڵێکدا خەڵکی ئێران تووشی دەیان قەیران و تەنانەت کارەساتن و کاتێکیش ناڕەزایەتییەک دەردەبڕن بە گولـلە وڵامیان دەدرێتەوە.