زۆربه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌کانی پارێزگای سنه له که‌لک که‌وتوون‌و سه‌دی ٣٠ ئه‌و قوتابخانه‌یانه ئه‌وه‌نده کۆن‌و داته‌پیون بۆ وه نابن به‌کاریان بێنن.
کاربه‌ده‌ستانی پارێزگای سنه ده‌ڵێن ئه‌و پارێزگایه بۆ کاولاشی قوتابخانه‌و بێ که‌لک‌بوونی خوێندنگه‌کان له ئاستی وڵات‌دا له پله‌ی ١٥دا جێی گرتوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌ربازکردنی له‌و دۆخه سست‌و لاوازن.
شه‌هرام سه‌عیدی ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوێکردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کانی سنه له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌و ده‌سبه‌کاربوونی قوتابخانه‌ی دوو پۆلیی گوندی “ئاڵکاڵوو” له به‌شی ناوه‌ندیی سه‌قز گوتی: که‌میی بودجه هۆکاری سه‌ره‌کیی دواکه‌وتنی پڕۆژه‌کانی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌یی‌و یه‌ک له‌وان دروستکردنی قوتابخانه‌ی نوێ له کوردستانه.
سابیر زارعی، جێگری فه‌ننی‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی فه‌رمانداریی سه‌قزیش له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی: پێداویستیی به‌شی فێرکاری بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگه یه‌کجار زۆره‌و ئه‌گه‌ر که‌سانی خێرخواز له‌گه‌ڵیان ده‌ست نه‌ده‌نێ، به بودجه‌و ئیمکاناتی ده‌وڵه‌ت هیچ ناکرێ.
خالید عه‌لیپوور، به‌رپرسی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی ناوچه‌ی زێویه‌ش له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی له‌و ساڵدا ته‌نیا چوار قوتابخانه‌ی بچووک له به‌شه‌کانی” ئیمام”و “زێویه”دا دروست کراون‌و ٨ پڕۆژه‌ی نیوه‌چڵیشیان له به‌رده‌سته که بۆ ته‌واوکردنیان پێویستییان به یارمه‌تیی که‌سانی خێرخوازه.
شایانی باسه که کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی فێركردن‌و په‌روه‌رده‌ی سنه ده‌ڵێن به‌پێی دوایین سه‌رژمێری‌یه‌کان٢٨٦ هه‌زار كه‌س له‌و پارێزگایه نه‌خوێنده‌وارن كه له ١١١ هه‌زارو ٩١٧ كه‌س له‌وان ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ تا ٤٩ ساڵه.