١٥٠کەس لە پارێزەرانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، دژایەتیی خۆیان لەهەمبەر گەڵاڵەی سنووردارکردن و چاوەدیریکردنی ئینتێرنێت دەربڕی.
بەپێی راپۆرتی ئێعتماد ئانلاین، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، ١٥٠ کەس لە پارێزەرانی دادگووستەری بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، سەرەڕای دژایەتیکردن لەگەڵ سنووردارکردنی ئینتێرنێت ڕایانگەیاند کە چاوەدێری ئینتێرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پێشێلکردنی مافی خەڵکی ئێرانە لەهەمبەر دەسپێڕاگەیشتنی خەڵک بە شێوەیەکی ئازاد بە زانیارییەکان و دەستێوەردانی ڕێژیمی ئێرانە لە سنووری تایبەتی تاکەکەسەکان.
لەبەشێکی دیکەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە بەڕێوەچوونی دانیشتنی شاراوەی مەجلیس لەهەمبەر سنووردارکردنی ئینتێرنێت و پەسەندکردنی ئەو گەڵاڵەیە دژایەتییکردنە لەگەڵ ماددەی ٦٩ی یاسایی بنەڕەتی ئێراندا.