ئەمریکا و بریتانیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە ڕێژیمی ئێران، هێرشی کردوەتە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئیسرائیل لە ئاوەکانی دەریای عەربدا کە بووە بەهۆی کوژرانی دوهاوڵاتیی بریتانیایی و ڕۆمانیایی.
ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە ڕێژیمی ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتیی نەوتهەڵگری”مێرسێر ئێستریت” لەئاوەکانی دەریای عەرەبدا وتی: بەپێی هەموو لێکۆڵینەوەکان و زانیارییەکان کە لە بەردەستماندایە ڕێژیمی ئێران بە ئانقەست ئەو هێرشەی کردووەتە سەر ئەو کەشتییە و هیچ پاساوێک لەلایەن ئێرانەوە وەرناگیردرێ و ئەو هێرشەی ئێران مەحکووم دەکەین و وڵامێکی توند و گونجاو بۆ ئەو کردەوەیەی ڕێژیمی ئێرانە دیار دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە دۆمێنیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بریتانیا وتی: بریتانیا ئەو هێرشە نایاسایی و قورسە کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کراوەتە سەر نەوتهەڵگرەکەی ئیسرائیل مەحکووم دەکا و ئێمە لەسەر ئەوباوەڕەین کە ئەو هێرشە پلان بۆ داڕێژراو بووە و پێشێلکردنی ڕوونی یاسا نێونەتەوەییەکانە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە.
ڕاب لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، بریتانیا لەگەڵ هاوبەشە نێونەتەوییەکانی خەریکی کۆدەنگییە بۆ چۆنییەتیی وڵامدانەوەی ئەو هێرشەی ڕێژیمی ئێران.