دەوڵەتی باراك ئۆباما ڕایگەیاند كە بڕیاری ڕووسیە بۆ فرۆشتنی جێتی جهنگی بە ئێران بە مانای پێشێلكردنی گەمارۆی چەكوچۆڵی ڕێكخراوی نەتەنەوەیەكگرتووەكان دژی ئێرانه.
مارك تونێر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا پێداگریی كردەوە كە فرۆشتنی فڕۆكەی “سۆخۆ ٣٠” بە ئێران دەبێ لەسەر ڕەزامەندیی شورای ئەمنیەتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بێ.
بە قسەی ناوبراو، ئامریكا لهسهر ئهم بابهته لەگەڵ ڕووسیە قسە دەكا، بەڵام ئهو ٦ وڵاتهش كە لە وتووێژی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بەشداربوون، دەبوا باش لەم بابهته ڕێگه پێنهدراوانه شارەزا بن.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا وەزیری بەرگریی ئێران سەبارەت بە كڕینی فڕۆكەی شەڕكەری “سۆخۆ ٣٠” باسی لە دانووستان لەگەڵ ڕووسیە كردووە.
بە قسەی حوسێن دێهقان، لە ئێستادا ئەم دانووستانانە گەیشتوونەتە قۆناغی ئیمزا كرانی گرێبەستەكانو ئێران بە تەمایە لە ڕەوتی بەرهەمهێنانی ئەم فڕۆكانەشدا بەشداری بكا، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا پێداگری كردوە بەم پێیە كە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سۆخۆ به فڕۆكەیەكی جهنگی دەناسێ، ئهوا پێویستە شوورای ئەمنیەت ئیزنی فرۆشتنی ئەم جۆرە فڕۆكەیە بە ڕووسیە بدا.
هاوكات لەگەڵ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران لەگەڵ زلهێزە جیهانییەكان ئەم گەمارۆیانەش كە پێوەندییان بە بەرنامەی ناوكیی ئەم وڵاتەوە هەبوو هەڵوەشانەوە، بەڵام گەمارۆكانی چەكو چۆڵ بۆ ماوەی ٥ ساڵو گهمارۆکانی سهر بهشی مووشەكیی ئێران ٨ ساڵی دیكە هەر وەك خۆیان دەمێننەوە.