ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند کە هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەیانی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە چەندین ماشێن هێرشیان کردە سەر ئاوایی “ئیندرقاش” سەر بە شاری مەهاباد و هاونیشتمانییەک بەناوی “هێمن قەرەداغی” کوڕی حوسێن ـیان دەسبەسەر کرد.
شایانی باسە کە هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ حوکمی قەزایی دەوری ماڵی ئەو هاونیشتمانییەیان داوە و وێڕای گەڕان و پشکنین و بێ ڕێزی، “هێمن قەرەداغی”ـاین لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار بردووە.
هەستا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتنی ئەو هاونیشتمانییە لە بەردەستدا نییە.