باڵوێزی ڕووسیە لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشار ئەسەدی وریا كردۆتەوە نابێ ئەم شەڕەی له سووریه ههیه بە هەموو شێوەیەك هەر بەردەوام بێ. هەرچەند باڵوێزی ڕووسیە دهڵی ئەم قسانەی وەك خۆی کردوه، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گوتوویانە رهوتی ئاشتیی سووریەو تەنانەت چارەنووسی بەشار ئەسەدیش پێوەندی بە قەبووڵكردنی هێژمونیی ڕووسیە لە چارەسەری ئەم قەیرانەدا هەیە.
ویتالی چووركین، باڵوێزی ڕووسیە لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دهڵی: ڕووسیە زۆر بە جیددی لە بواری سیاسی، دیپڵۆماتیكو نیزامیدا هاتۆتە نێو قەیرانی سووریەوه؛ ههر بۆیه دەمانەوێ بەشار ئەسەدیش ئەم ڕاستییە وەبەر چاو بگرێ.
چوركین لە درێژەدا دهڵێ: قسەكانی بەشار ئەسەد لهگهڵ هەوڵە دیپڵۆماتیكەكانی ڕووسیە نایهتهوه.
باڵوێزی ڕووسیە بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتری قسەكانی گوتی ڕووسیە له پێناو كۆتاییهێنان بە شەڕ و پێكدادانی سووریەو جێگیر كردنی ئاگربەس هەنگاو دەنێ، بەڵام ئەگەر ڕێژیمی دەمێشق پێی وایە پێویستی بە ئاگربەس نییەو دەبێ تا دواجار بەسەر نەیارەكانیدا سەردەكەوێ ئەم شەڕە هەر بەردەوام بێ، ئەوا قەیرانو شەڕ هەروا درێژەی دەبێو ئەوەش بارودۆخێكی مهترسیداره.
حەوتووی ڕابردوو بەشار ئەسەد لە دوایین لێدوانی خۆیدا بۆ هەواڵدەریی فەرانسە گوتی بە نیازە هەموو خاكی سووریە بستێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئهوهبە قیمەتی شەڕێكی دوور و درێژیش تەواو بێ.